سووریا ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوو زیاتر له‌ 5 هه‌زار كه‌س له‌سووریا كوژراون

ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوو زیاتر له‌ 5 هه‌زار كه‌س له‌سووریا كوژراون

 

تۆڕی مافەکانی مرۆڤ لە سووریا رایگەیاند کە لە ماوەی نیوەی یەکەمی ئەمساڵ بەلانی کەم پێنج ھەزار و ٣٨١ سڤیل کوژراون کە ھەزار و ١٥٩یان منداڵ و ٧٤٢ شیان ئافرەت بوون

 

 

تۆڕی مافەکانی مرۆڤ لە سووریا، راپۆرتێکی لەبارەی زیانی گیانی خەڵکی سڤیل لە ماوەی شەش مانگی رابردوو لە سووریا بڵاوکردەوە.

لە راپۆرتەکەدا زانیاری لەبارەی زیانی گیانی خەڵکی سڤیل لە ماوەی شەش مانگی رابردووی ئەمساڵ بڵاوکرایەوە و تێدا ئاماژە بەوە کرا کە پێنج ھەزار و ٣٨١ سڤیل لە شەڕ و پێکدادانەکانی رووسیا،ئەمریکا، ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆن،  داعش و پەیەدە گیانیان لەدەستداوە کە کە ھەزار و ١٥٩یان منداڵ و ٧٤٢ شیان ئافرەت بوون.

لە راپۆرتەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە دوو ھەزار ٧٢ سڤیل لەلایەن ھێزەکانی رژێمی ئەسەد و لایەنگرانی ئەو رژێمە کوژراون کە ٣١٨یان منداڵ و ٢٤٥ یان ئافرەت بوون.

ھەر لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ھەزار و ھەشت سڤیل لەلایەن ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە دژی داعش لە سووریا کوژراون کە ٢٩١ یان منداڵ و ١٨٣یان ئافرەت بوون.

لە راپۆرتەکەدا باس لە زیانی گیانی خەڵکی سڤیل لە ھێرشەکانی رووسیا کراوە و راگەیەندراوە "٦٤١ سڤیل لە ھێرشەکانی رووسیا کوژراون کە ٢٠٩یان منداڵ و ١٢٢یان ئافرەت بوون".

لە کاتێکدا ١٢٨ سڤیل لە شەڕ و پێکدادانەکانی رژێمی ئەسەد و ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە کوژراون کە ٣٥یان منداڵ و ١٥یان ئافرەت بوون.

لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە بەلانی کەم پێنج سڤیل لە ژێر ئەشکەنجەی رێکخراوی تیرۆریستی پەیەدە/پەکەکە گیانیان لەدەستداوە و بەلانی کەمیش ١٥٧ سڤیل لەلایەن پەیەدەوە کوژراون کە ٣١یان منداڵ و ٢٥یان ئافرەت بوون.

نوێنەرانی تورکیا، رووسیا و ئێران لە ٤-٥ی تەمووز بۆ ٥یەمین جار لە شاری ئاستانا لەبارەی قەیرانی سووریا کۆدەبنەوە.

 

بابەتی زیاتر