تورکیا ئەردۆغان كۆبوونەوە له‌گه‌ڵ ئه‌مەریکا رەتدەكاتەوە

ئەردۆغان كۆبوونەوە له‌گه‌ڵ ئه‌مەریکا رەتدەكاتەوە

 

له‌سه‌ر كێشه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مەریكا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌وان دروستكه‌ری كێشه‌كان نین، به‌ڵكو ئه‌مەریكا ده‌ستیپێكردووه‌

 

 

ئه‌ردۆغان، له‌ بێلگرادی پایته‌ختی سربیا رایگه‌یاند، ئه‌وان دان به‌ باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ ئه‌نقه‌ره‌دا نانێن و رێگه‌ش ناده‌ن له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیره‌كانیان كۆببێته‌وه‌.

بەشێوەیەكی كتوپڕ رۆژی یەكشەممە 8-10-2017 ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا پێدانی ڤیزەی بە هاوڵاتیانی توركیا ڕاگرت و دوای ئەوەش وەكو مامەڵەی هاوشێوە حكومەتی توركیا پێدانی ڤیزەی بە هاوڵاتیانی ئەمریكی ڕاگرت.

ئەم گرژییە لەكاتێكدایە كە ناوچەكە بە دۆخێكی سیاسی هەستیاردا تێدەپەڕێت و كێشەكانی سوریا و پشێوییەكانی سەر ئێران و هێرشی تیرۆریستی و ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان لە ناوچەكەدا بوونیان هەیە.

كەناڵی (بی بی سی) ڕاگەیاندووە وەزارەتی دەرەوەی توركیا لەگەڵ هەریەك لە باڵیۆزخانە و كونسوڵخانەی ئەمەریكا لە پەیوەندیدایە و دەیانەوێت كێشەكە چارەسەر بكەن.

راپۆرتی ئیدارەی ئەمەریكا لەوبارەیەوە ئەوەیە، سزادانی توركیا لەلایەن ئەمەریكاوە بەو هۆیەوە بووە كە كارمەندێكی باڵیۆزخانەی ئەمەریكا "میتین دوباز" لەلایەن حكومەتی توركیاوە دەستگیركراوە بە تۆمەتی هەبوونی پەیوەندی بە بزووتنەوەی "فەتحولا گولەن" كە ئەردۆگان وەكو دوژمنی خۆی و بزووتنەوەیەكی تیرۆریستی ناویدەبات. "میتین توباز" كە كارمەندی باڵیۆزخانەی ئەمەریكا بووە هەفتەی ڕابردوو بە تۆمەتی هەبوونی دەست لە كرداری تیرۆریستی لە توركیا لەلایەن حكومەتەوە دەستگیركرا.

ئەردۆغان كۆبوونەوە له‌گه‌ڵ ئه‌مەریکا رەتدەكاتەوە

 

بابەتی زیاتر