جیهان كوردێك ده‌بێته‌ جێگری وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی به‌ریتانیا

كوردێك ده‌بێته‌ جێگری وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی به‌ریتانیا

 

ئه‌ندام په‌رله‌مانی به‌ریتانیا، كه‌ له‌بنه‌ڕه‌تدا كوردێكی خه‌ڵكی خانه‌قینه‌، له‌ دوایین گۆڕانكارییه‌كانی كابینه‌ی حكوومه‌تی به‌ریتانیا پۆستێكی باڵا له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی ئه‌و وڵاته‌ وه‌رده‌گرێت.
ترێزا مای، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تی له‌ كابینه‌كه‌ی كرد و له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا (نه‌دیم زه‌هاوی) وه‌ك جێگری په‌رله‌مانیی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی وڵاته‌كه‌ی، ده‌ستنیشان كرد.

ئه‌م پۆسته‌ له‌ دوای پۆستی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ و جێگره‌كه‌ی به‌ به‌رزترین پله‌ی وه‌زاری داده‌نرێت له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی حكوومه‌تی به‌ریتانیا.

زه‌هاوی له‌ چه‌ند ساڵی ڕابردوو وه‌ك سیاسه‌تمه‌دارێكی كورد ده‌ركه‌وتووه‌ و هاوكات نوێنه‌رایه‌تی شاری (Stratford)ی به‌ریتانیای ده‌كرد له‌ په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌.

بابەتی زیاتر