تورکیا مێركێل بۆ ئەردۆگان: ئاڵمانییەكان دەنگ بەو كەسە دەدەن كە خۆیان پێیان خۆشە، پێویست بە دەستێوەردانی ئێوە ناكات

مێركێل بۆ ئەردۆگان: ئاڵمانییەكان دەنگ بەو كەسە دەدەن كە خۆیان پێیان خۆشە، پێویست بە دەستێوەردانی ئێوە ناكات

 

ئانگێلا مێركێڵ سەرۆكی ئاڵمان رۆژی شەممە لە وتەكانیدا وڵامی لێدوانەكانی رۆژی هەینی 18ی ئابی رەجەب ئەردۆگان سەرۆككۆماری توركیای دەربارەی هەڵبژاردنەكانی ئاڵمان دایەوە و داوای لێكرد دەست لە كاروباری ناوخۆی ئاڵمان وەرنەدات.

هەروەها وتەبێژی دەوڵەتی ئاڵمان سەرلە ئێواری رۆژی هەینی 18ی ئاب رایگەیاند بەرلین داوای لە رەجەب ئەردۆگان كردووە، دەست لە هەڵبژاردنەكانی ئەو وڵاتە وەردنەدات.

ئەردۆگان رۆژی هەینی داوای لە توركەكانی دانیشتووی ئاڵمان كردبوو لە هەڵبژاردنەكاندا بە هاوپەیمانی سێ پارتی دەسەڵاتداری ئاڵمان دەنگ نەدەن. ئەو گوتبووی ئەم پارتانە لەگەڵ توركیا دوژمنایەتیان هەیە.

مێركێڵ لە میانەی وتەكانیدا كە رۆژی شەممە لە كۆبوونەوەی پارتەكەی لە شاری هێرفۆردی ئاڵمان پێشكەشی كرد ئاماژەی بە وتەكانی ئەردۆگان دەربارەی داواكاری ئەو لە هاوڵاتیانی تورك بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنەكاندا دەنگ بە سێ پارتی هاوپەیمان نەدەن گوتی: هەموو هاوڵاتیانی ئاڵمان و هەروەها هاوڵاتیانی بە رەگەز توركیش ئازادن دەنگ بەو كەسەی بدەن كە خۆیان پێیان خۆشە و دەوڵەتی بەرلین ئیجازەی دەستێوەردان لە هەڵبژاردنەكان بە كەس نادات.

بابەتی زیاتر