عێراق " داعش کۆتایی نەهاتووە"

" داعش کۆتایی نەهاتووە"

 

فەرماندەیەکی پێشمەرگە سەرۆکوەزیرانی عێراق بە درۆ دەخاتەوە

 

فەرماندەیەکی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە عێراق کۆتایی نەهاتووە.

لیوا مەردان چاوشین، فەرماندەی میحوەری قەرەتەپە - حەمرین بە کەناڵی (کوردستان 24)ی راگەیاندووە، داعش لە چەندین ناوچە دەستیان بە جموجۆڵ کردووەتەوە و هاووڵاتییان دەڕفێنن.

لیوا مەردان چاوشین هەروەها رایگەیاند، ئێستا داعش لە ناوچەکانی بیابیانی نەجەف، تکریت، زەرکە، ئەلبونەجم، عەتشان و عوزێرییە، داقووق، کەرکووک و دەوروبەری مەخموور پەیدا بوونەتەوە.

ئەو لێدوانەی ئەو  فەرماندەیەی پێشمەرگە لێدوانەکانی پێشووی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رەت دەکاتەوە، بە تایبەت لە لێدوانی رۆژی 10/12/2017، کە رایگەیاند، داعش لە عێراق بە تەواوی کۆتایی هات و هێزە عێراقییەکان ئەو رێکخراوەیان لەناو برد.

 

بابەتی زیاتر