وەرزش بەڤیدۆ: ریاڵ مەدرید شکستی بە بایرن میونشن هێنا

بەڤیدۆ: ریاڵ مەدرید شکستی بە بایرن میونشن هێنا

 

لەخولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوڕوپا یانەی ریال مەدرید بە دوو گۆل بەرامبەر بە گۆلێک شکستی بە بایرن میونشن هێنا

 

 

لەیاری چونی قۆناغی 8ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا یانەی بایرن میونشن لە ناو یاریگای خۆی رووبەرووی یانەی ریال مەدرید بوویەوەو یاریەکەش بە دوو گۆل بەرامبەر بە گۆلێک لەسودی یانەی ریال مەدرید کۆتایی هات .

لەتایمی یەکەمی یاریەکە و لە خولەکی 22دا ڤیدال گۆلی یەکەمی لەسوودی یانەی بایرن میونشن تۆمارکرد و لە خولەکی 44یشدا ڤیدال لێدانێکی سزای لەدەستداو ئەم تایمەش بەم ئەنجامە کۆتایی هات .

لەتایمی دووەم داو لە خولەکی 47دا کریستانۆ ڕۆنالدۆ ئەنجامەکەی لە بەرژەوەندی یانەکەی یەکسان کردەوە و دوای ئەم گۆلە و لە خولەکی 61دا ماڕتینێز یاڕیزانی یانەی بایرن بەکارتی سور کرایە دەرەوە دواتر لە خولەکی 76دا کریستیانۆ رۆنالدۆ دووەم گۆلی خۆی و یانەکەی تۆمارکرد و یاریەکەش بە دوو گۆل بەرامبەر بە گۆلێک لەسوودی یانەی ریال مەدرید کۆتایی هات
بەم بردنەوەیەش یانەی ریال مەدرید تا رادەیەک خۆی لە قۆناغی پێشکۆتایی نزیککردەوە و ئەرکی یانەی بایرنی لە یاری گەرانەوە قورس کرد کە وا بریارە لە 18/4/2017 ڕۆژی سێشەممە ئەنجام بدرێت .

بابەتی زیاتر