عێراق شاره‌زایه‌كى ئابووریى: حكوومه‌ته‌كه‌ى عه‌بادى مانگانه‌ 206 ملیۆن دۆلار به‌فیڕۆ ده‌دات

شاره‌زایه‌كى ئابووریى: حكوومه‌ته‌كه‌ى عه‌بادى مانگانه‌ 206 ملیۆن دۆلار به‌فیڕۆ ده‌دات

 

"تائێستاش گاز و به‌نیزین هاورده‌ ده‌كات"

 

 

شاره‌زایه‌كی بوارى نه‌وت، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 9/ 1/ 2018 ئاشكراى كرد، حكوومه‌ته‌كه‌ى عه‌بادى مانگانه‌ به‌هۆى جێبه‌جێنه‌كردنى پاڵاوگه‌ى نه‌وتییه‌وه‌، 206 ملیۆن دۆلار به‌فیڕۆ ده‌دات.
محه‌مه‌د عانى، شاره‌زاى بوارى نه‌وت، ڕای گه‌یاند: "به‌هۆى جێبه‌جێنه‌كردنى پاڵاوگه‌ى نه‌وته‌وه‌، زیانه‌كانى عێراق مانگانه‌ ده‌گاته‌ 206 ملیۆن دۆلارى ئه‌مریكی".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه‌ گرێبه‌سته‌ نه‌وتییه‌كانى 2008، كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانى ناچار نه‌كردووه‌ وه‌به‌رهێنان له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كاندا بكه‌ن و پرۆژه‌ى پاڵاوگه‌ى نه‌وتى خاو دروست بكه‌ن، هه‌رچه‌نده‌ عێراق پێویستییه‌كى زۆرى به‌و جۆره‌ پرۆژانه‌ هه‌یه‌.
باسى له‌وه‌ش كرد، كه‌ عێراق تائێستاش به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كانى وه‌ك: به‌نزین، گاز، ڕۆنى جۆراجۆر، غاز، هاورده‌ ده‌كات، ئه‌مه‌ش مانگانه‌ به‌ سه‌دان ملیۆن دۆلار زیانی به‌ حكوومه‌ت، گه‌یاندووه‌.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه‌ ژماره‌ و داتاكانى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى نه‌وت و كاره‌با له‌باره‌ى بڕى هاورده‌كردنى به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان، له‌سه‌ر ماڵپه‌ره‌ فه‌رمییه‌كانیان هه‌یه‌، كه‌ ده‌ریده‌خه‌ن: "مانگانه‌ حكوومه‌تى عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تى حه‌یده‌ر عه‌بادى، 206 ملیۆن دۆلار بۆ كڕینی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌ هاورده‌كان له‌ ده‌ره‌وه‌ى وڵات، خه‌رج ده‌كات".
ڕوونیكرده‌وه‌، گه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ له‌ 2008ه‌وه‌ كۆ بكه‌یته‌وه‌، تا كۆتایی ساڵى 2017 عێراق ده‌یتوانى 19 پاڵاوگه‌ دروست بكات و هه‌ریه‌كه‌ ڕۆژانه‌ 200 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى، ده‌پاڵاوت.

بابەتی زیاتر