سووریا داعش ئه‌فسه‌رێکی ڕووسی سه‌رده‌بڕێت

 داعش ئه‌فسه‌رێکی ڕووسی سه‌رده‌بڕێت

 

ئه‌فسه‌رێکی ڕووسی له‌ سووریا له‌لایه‌ن چه‌ته‌یه‌کی تیرۆریستی داعشه‌وه‌ سه‌رده‌بڕدرێت و تاکو ئێستاش وه‌زاره‌تی به‌رگریی ڕووسیا وه‌ڵامی ئه‌و کرده‌ تیرۆریستییه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه‌.

که‌ناڵی فورات- ی داعش، گرته‌یه‌کی ڤیدیۆیی بڵاو کردۆته‌وه‌، تێیدا ئه‌فسه‌رێکی سه‌ربازیی ڕووسیا که‌ له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ ده‌ستگیرکراوه‌ و به‌رگێکی ڕه‌شی له‌به‌ردایه‌، له‌لایه‌ن تیرۆریستێکی داعش به‌ چه‌قۆ سه‌ری ده‌بڕدرێت.

که‌ناڵی جه‌زیره‌ بڵاویکردۆته‌وه‌، ئه‌فسه‌ره‌که‌ له‌ ڕیزی ده‌زگای هه‌واڵگری ڕووسیا بووه‌ و تاکو ئێستاش ڕووسیا هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر ڕووداوه‌که‌ ده‌رنه‌بڕیوه‌.

بابەتی زیاتر