وەرزش يوساين بۆڵتی جامیكی به‌ شكست كۆتایی به‌ كاروانی وه‌رزشی خۆی هێنا

يوساين بۆڵتی جامیكی به‌ شكست كۆتایی به‌ كاروانی وه‌رزشی خۆی هێنا

 

لە پێشبڕکێى ١٠٠ مەترى پاڵەوانێتى گۆڕەپان و مەیدانى جیهان، کە لە لەندەن بەڕێوەچوو، (جاستین گاتلینى) ئەمریکى پلەى یەکەمى پێشبڕکێکەى بەدەستهێنا، دواى ئەوەى توانى ماوەکە بە نۆ چرکە و لەسەدا ٩٢ى چرکەیەک ببڕێت, پێش یاریزانی جامایكی یۆساین بۆلتی دایه‌وه‌ و نه‌یهێشت دوا ئاواتی به‌دی بێت.
به‌م بردنه‌وه‌یه‌ی (جاستین گاتلین) خەونى ژیانى بەدیهێنا و پێشبڕکێکەى لە (یوساین بۆڵتى) جامایکى خاوەنى ژمارەى پێوانەیى کێبڕکێکە بردەوە، کە ئەم بە ٩ چرکە و لەسەدا ٩٥ى چرکەیەک پلەى سێیەمى بەدەستهێنا,لە پلەى دووەمیشدا، کریستیان کۆڵمانى ئەمریکى هات، کە ئەمیش ماوەکەى بە ٩ چرکە و لەسەدا ٩٤ى چرکەیەک بڕى.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌" بۆڵتى خاوەنى ١١ میدالیاى زێڕى پاڵەوانێتى جیهان و هەشت میدالیاى زێڕى ئۆڵۆمپیاد، دواین یارى خۆى لە کاروانى وەرزشیدا ئەنجامدا، پاش ئەوەى بڕیاریداوە لە دواى پاڵەوانێتى لەندەن واز لە یاریکردن بهێنێت, شكسته‌كه‌ی ئه‌م شه‌ویش وه‌كو جواین یاری یاریزانه‌ جامایكیه‌كه‌ بوو.

 

بابەتی زیاتر