هەمەڕەنگ چەند ئامۆژگاریەکی گرنگ بۆ دایكان دوای مندال بوون

چەند ئامۆژگاریەکی گرنگ بۆ دایكان دوای مندال بوون

 

پێویستە و گرنگە کە هەندێک ڕێنمای گرنگ لەبیرنەکەیت و لەدوای منداڵبون بەم شێوازە گرنگی بە خۆت بدەیت لەپێناو تەندروستیەکی باش, چونکە ئەگەر باری تەندروستی خۆت گونجاو نەبێت ناتوانیت گرنگی بە کۆرپەکەت بدەیت.

خەو لەگەڵ کاتی خەوتنی کۆرپەکەت

ڕەنگە پێشتر گوێبیستی ئەم ڕێنماییە بووبیت, چونکە لەدوای منداڵبوون جەستەی تۆ زیاتر پێویستی بە پشووە و ماندووە, بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا منداڵەکەت شیرەخۆرەیە و دوو کاتژمێر جارێک هەڵدەستێت و دەگری یان ناخەوێت, ڕەنگە تەواوی شەو نەخەویت, بەڵام دەبێت قەرەبووی هەموو ئەمانە بکەیتەوە لەگەڵ خەوتنی منداڵەکەت بخەویت نەک سەرقاڵی کاربیت, چونکە لەشت زۆر پێویستی بەو پشووەیە.

خەوتن لە نزیک کۆرپەکەتەوە

هەندێک دایک منداڵەکەیان لەپاڵ خۆیان دەخەوێنن و هەندێکی تر بە پێچەوانەوە لە ژووری تایبەتی, بەڵام باشترین شێواز خەوتنی دایک و منداڵە لەیەک ژووردا, چونکە تۆ ماندوویت و ناتوانیت هەموو کاتێک بچیتە ئەو ژوورەوە پێویستە ڕێگایەکی ئاسان هەڵبژێریت.

وازهێنانی لەهەموو کارێکی دیکە

لەسەرەتاکانی منداڵبوون پێویستە گرنگیەکی زۆر بە منداڵەکەت بدەیت بەپێی توانا دووربە لەهەموو ئەو کارانەی سەرقاڵدەکات, بەنمونە زۆر کاری ماڵ یان کاری دەرەوە زۆر کاری دیکە, چونکە ئەو ماوەیە منداڵ زۆر پێویستی بە دایکە پاشان گرنگیدا بە خودی خۆشت.

یارمەتی ڕەتمەکەرەوە

هەرگیز کاتێک لەلایەن دایکتەوە یان خوشکتەوە یان دایکی هاوسەرەکەتەوە هەرکەسێکی خێزانەکەت کە هاوکاریت دەکەن ڕەتی مەکەرەوە, چونکە ئەو کات زیاتر لەهەموو کات پێویست بە هاوکاری و یارمەتی هەیە و شەرمی ناوێت ئەگەر پێویست بکات خۆشت داوای بکەیت یان ئەگەر باری ماددی باشبوو دەتوانیت کەسێک هەبێت کاری ناوماڵ بۆ بکات بۆ ئەو ماوەیە.

خواردنی ژەمی پێویست

هەوڵبدە ژەمە خۆراکیەکانت بەجوانی و تەواوی بخۆ و ڕێکبجە, لەهەمانکاتدا جۆری خۆراک زۆر گرنگە و دەبێت تەندروستی بێت, پڕۆتین و ڤیتامین سی و پێکهاتە ڕیشاڵیەکان و ئاسن گرنگە بۆ تەندروستیت.

وەرزش

بەپێی توانا و بەپێی ڕێنمایی پزیشک و ڕاهێنەری شارەزا هەوڵبدە کەمێک وەرزش بکە بەشێوازێکی تەندروست و ڕۆژانە یان چەند ڕۆژێک لە هەفتەدا, چونکە دانیشتن بە درێژای ڕۆژ و وەرزشی زۆریش زیانی هەیە.

گفتوگۆ لەگەڵ تازە دایکان

خانمێکی زۆر هەیە وەکو تۆ تازە دایکە بەڵام پێش تۆ بەو قۆناغەدا تێپەڕیوە, هەولبدە گفتوگۆیان لەگەڵدا بکە دەربارەی هەندێک زانیاری و دڵنیایی و متمانە بەخشین بە خۆت و هەستکردن بە ئاسودەی کاتێک لە کارێک دڵنیانیت.

تووشبوون بە خەمۆکی

لەدوای منداڵبوون ڕووبەڕووی خەمۆکی دەبیتەوە بەهۆی گۆڕان لە هۆڕمۆنەکاندا، هەربۆیە هەوڵبدە زانیاری دەربارەی ئەو گۆڕانکارە هۆڕمۆنیانە بزانیت، هەوڵبدەیت ڕێگری بکەیت بەپێی توانا و هێور بیت یان پرسی پزیشکی شارەزا بکەیت.

وێنەکانی ژیان بەڕاستی ببینە

دەزانین دەتەوێت هەموو شتێک پێشکەشی کۆرپەکەکەت بکەیت بەڵام دەبێت ئەوە بزانیت ناکرێت هەموو شتێک نمونەی و باشترین بێت و ناتوانیت لەتوانای خۆت زیاتر بدەیت.

 

بابەتی زیاتر