کوردستان فه‌رمانده‌يه‌كى پێشمه‌رگه‌: داعش له‌ قه‌ره‌ته‌په‌ و حه‌مرين ده‌ستى به‌ جموجۆڵ كردووه‌ته‌وه‌

فه‌رمانده‌يه‌كى پێشمه‌رگه‌: داعش له‌ قه‌ره‌ته‌په‌ و حه‌مرين ده‌ستى به‌ جموجۆڵ كردووه‌ته‌وه‌

 

به‌ گوێره‌ى زانيارييه‌كانى ‌رۆژنامەوانیەکان، چه‌كدارانى داعش له‌ سنوورى قه‌ره‌ته‌په‌ و زنجيره‌ چياى حه‌مرين ده‌ستى به‌ جموجۆڵ كردووه‌ته‌وه‌ و مه‌ترسى له‌سه‌ر داهاتووى ناوچه‌كه‌ درووستكردووه‌.

فه‌رمانده‌يه‌كى هێزى پێشمه‌رگه‌ له‌ لێدوانيدا بۆ کەناڵی كوردستان24، زانيارى له‌ باره‌ى جموجۆڵه‌كانى داعش ده‌خاته‌ڕوو و هۆشداريش ده‌دات له‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى ئه‌و گرووپه‌ له سنوورى كه‌ركووك و دياله‌.

سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش و په‌ره‌گرتنى مه‌ترسييه‌كانيان له‌ كاتێكدايه‌ سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى سه‌ركه‌وتنى يه‌كجاره‌كى به‌سه‌ر داعش و كۆتايهێنانى ئه‌و رێكخراوه‌ى له‌ عێراق راگه‌ياندووه‌.

 

بابەتی زیاتر