جیهان فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بنکەکانی سەربازی حەماسیان کردە ئامانج

فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بنکەکانی سەربازی حەماسیان کردە ئامانج

 

پاش هاویشتنی دوو مووشک لە کەرتی ڕۆژئاوای غەزەوە بەرەو ئیسرائیل، چەند بنکەیەکی حەماس دیسان ەللایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلەوە بۆوردومان کران.

 

 

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی (سکای‌نیوز) هاویشتنی دوو مووشەک لەلایەن حماسەوە بۆ ناوچەی "خون ئەشکالون" لە باشووری ئیسرائیل، هیچ زیانێکی گیانیی بەدواوە نەبووە.

پاش هێرشە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل سێ بنکەی فەوجەکانی "ئەلقسام"ی شاخەی سەربازیی حەماسیان بۆردومان کردووە.

هاوکات لەلایەکی دیکەشەوە، سوپای ئیسرائیل، بنکەی دەریایی سەر بە فەوجەکانی "ئەلقسام"ی حەماسی لە ناوچەی "ئەلواحە"ی لە باکووری ڕۆژئاوای کەرتی غەزە کردووەتە ئامانج.

لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا ئەمە چەندەمین جارە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بنکەکانی حەماس لە کەرتی غەزە، حزبوڵا لە لوبنان و بنکەکانی سوپای پاسداران لە سووریا دەکەنە ئامانج.

 

بابەتی زیاتر