ئابووری نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 9ی فەرمانبەران

نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 9ی فەرمانبەران

 

لەم هەفتەیەدا وەزارەتی دارایی وردبینی لە لیستی مووچەی پێشمەرگەدا دەکات

 


وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەم هەفتەیەدا وردبینی لە لیستی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و لە ئایندەیەکی نزیکدا پرۆسەی دابەشکردنی مووچە دەست پێدەکات.

سەرچاوەیەک لە دیوانی وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند، تاوەکوو ئێستا لیستی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ وردبینیکردن نەگەیشتووەتە وەزارەتی دارایی کە مانگانە لە وەزارەتەکەیان وردبینی تێدا دەکرێت.

ئەوەشی ڕوون کردەوە کە چاوەڕوان دەکرێت لە دوو ڕۆژی داهاتوودا لیستی مووچەی پێشمەرگە بگاتە وەزارەتی دارایی و تا کۆتایی ئەم هەفتەیە، وردبینیکردن لەو لیستە کۆتایی پێبهێندرێت، دواتر لە هەفتەی داهاتوودا دابەشکردنی مووچەی مانگی 9ی فەرمانبەران دەست پێ بکات.

ڕۆژی 29/11/2017، وەزارەتی دارایی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، ڕۆژانی دووشەممە و سێ شەممە، بەرواری 4 و 5/12/2017، مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

ڕۆژانی چوار شەممە و پێنج شەممە، بەرواری 6 و 7/12/2017، مووچەی خانەنشینانی شارستانی دابەش دەکرێت.

بابەتی زیاتر