هەمەڕەنگ ‎ ‎نیشانەكانی خۆشەویستی راستەقینە چین؟

‎ ‎نیشانەكانی خۆشەویستی راستەقینە چین؟

 

رۆژی 14-2 بە رۆژی خۆشەویستی و خۆشەویستان ناسراوە، كە لەو رۆژەدا پێویستە هەموو ئەوانەی خۆشەویستن یان هاوسەر و كەسوكاری یەكترن، پەیامی خۆشەویستی بۆ یەكتر دووپات بكەنەوە و پشتگیری و هاوسۆزی خۆیان بۆ یەكتر تازە بكەنەوە، هەروەها پێویستە خانمان ئاشنای ئەو جۆرە خۆشەویستییە بن كە بوونی هەیە، چونكە هەندێكیان زارەكی و هەندێكی دیكەش لە دڵەوە، تەنانەت هەندێكیشیان تەنیا بۆ بەرژەوەندییە، لێرەوە هەست نیشانەكانی ئەو خۆشەویستییە بكە كە راستەقینەیە:

- وا هەست دەكەیت كە ئەو كەسە وەك منداڵێكی بچووك مامەڵەت لەگەڵدا دەكات و دڵی نایەت ئەزیەتت بدات و هەرچی لە دڵتە بۆت دابین و جێبەجێی دەكات.

- هەست بە خۆشی و شادی دەكەیت لەگەڵیدا، تەنانەت ئەگەر لەلاشت نەبێت بە تەنیا بیر كردنەوە لەگەڵ ئەو كەسە، دڵت خۆش دەبێت.

- كاتێك لەگەڵ ئەو كەسەدا دەبیت، جار جارە هەست بە ئازار و ژان لە گەدەتدا دەكەیت، چونكە لە كاتی خۆشەویستی گەدە كاری خۆی ناكات و تێكدەچێت.

- كاتێك كەسێكت بە دڵەوە خۆشدەوێت، وا هەست دەكەیت لە مێژە دەیناسیت و شارەزایی ئەو كەسە بوویت.

- هیچ كارێكی دیكە هۆشت خەریك ناكات، جگە لەو كەسە، كە هەمیشە بیری لێ دەكەیتەوە و وا دەزانیت هەردەم ئەو كەسە لە مێشكتە.

- خۆی لەگەڵت دەگونجێنێت و تەنانەت ئەگەر كێشە و ناخۆشیشتان هەبێت، هەر زوو چارەی دەكەن و كارەكانت بە جوانی جێبەجێ دەكەن.

هەست بە ئەمان و خۆشی لەگەڵیدا دەكەیت و متمانەیەكی گەورەش لە نێوانتان دروست دەبێت، هەروەها قوربانی و تەنازول كردنیش لە نێوانتان دەردەكەوێت.

 

بابەتی زیاتر