وەرزش بایرن بوو به‌ پاڵه‌وانى و جامی سوپه‌ری ئه‌ڵمانیا

بایرن بوو به‌ پاڵه‌وانى و جامی سوپه‌ری ئه‌ڵمانیا

 

له‌ جامی سوپه‌ری ئه‌ڵمانیا، یانەی بایرن میونشن سەرکەوتنی بەرامبەر یانەی بروسیا دۆرتمۆند تۆمارکرد و نازناوی جامه‌كه‌ی بردەوە و باڵاده‌ستی خۆی بۆ جارێكی تر له‌ ئه‌ڵمانیا دووپاتكرده‌وه‌

 

 

دوێنێ شه‌و له‌ میانه‌ی یاری كۆتای له‌ جامی سوپه‌ری ئه‌لمانیا، یانه‌ی بایه‌رن میونشنی ئه‌ڵمانی توانی له‌ یانه‌ی بروسیادۆرتمۆندی هاوشاری بباته‌وه‌، و جامه‌كه‌ بۆجارێكی تر به‌رزبكه‌نه‌وه‌، له‌سه‌ر یاریگای (سیگناڵ ئیدۆنا پارکی) تایبەت بەیانەی بروسیا.

له‌ گێمی یەکەمی یارییەکە بەگۆڵێکی (کریستیان بۆلیسیچ) لەخولەکی 12 بۆ دۆرتمۆند و (رۆبەرت لیڤاندۆڤسکی) لەخولەکی 18 بۆ بایرن ميونشن بەیەکسان بوون کۆتایی هات ، له‌ گێمی دووه‌می یاریه‌كه‌ش و لە خولەکی 71ی یاریەکەدا (ئۆبامیانگ) گۆڵی پێشکەوتنی بۆ دۆرتمۆند تۆمارکرد، بەڵام لەخولەکی 88 (رۆمان بۆرکی) بەهەڵە گۆڵێکی لەسەر دۆرتمۆند تۆمارکردو یاریەکەش بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا کۆتایی هات .پاش ئه‌وه‌ی یاریه‌كه‌ گه‌یشته‌ كاتی زیادكراو، سه‌ر ئه‌نجام به‌ لێدانی یەکلاکەرەوە , بایرن میونشن (5-4) سەرکەوتنی تۆماركرد و  نازناوی جامی سوپەری ئەڵمانیای دەستەبەرکرد .

بابەتی زیاتر