وەرزش بورسيادۆرتمۆند: 100 ملیۆن یۆرۆ کەمە بۆ عوسمان دیمبلی

بورسيادۆرتمۆند: 100 ملیۆن یۆرۆ کەمە بۆ عوسمان دیمبلی

 

پاش ئه‌وه‌ی ده‌نگۆی ئه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ عوسمان دیمبلی چه‌ند هه‌نگاوێك دووره‌ له‌ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ و ئه‌و یاریزانه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌می داهاتوو ده‌بێت به‌ كه‌ته‌لۆنی، له‌ لێدوانێكدا، به‌ڕێوبه‌ری جێ به‌جێكار له‌ یانه‌ی دۆرتمۆند، ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی ره‌تكرده‌وه‌ به‌وه‌ی كه‌ وتی"دیمبلی نافرۆشین به‌ 100 ملیۆن یۆرۆ.
(هانز یواكیم فاتز) به‌رێوبه‌ری جێ به‌جێكار له‌ یانه‌ی بورسیادۆرتمۆند، له‌سه‌ر چوونی عوسمان دیمبلی بۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ به‌ وه‌ڵام هات و رایگه‌یاند"برى (100)ملیۆن یۆرۆ به‌س نیه‌ بۆئه‌وه‌ى ده‌ست به‌ردار تواناكانى یاریزانى فه‌ره‌نسى عوسمان دیمبلى بین بۆ هیچ یانه‌یه‌ك.
فاتزكه‌ له‌ لێدوانێكیدا كه‌ رۆژنامه‌ى (مۆندۆ دیبه‌رتیڤۆى كه‌تالۆنى) ئاشكراى كردووه‌ رايگه‌یاندوه‌" بۆده‌ست به‌ردار بوون له‌ تواناكانى دیمبلى (100)ملیۆن یۆرۆ به‌س نیه‌، به‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ش نایفرۆشین.

بابەتی زیاتر