وەرزش گاریس به‌یل داهاتووی خۆی ئاشكرا كرد

گاریس به‌یل داهاتووی خۆی ئاشكرا كرد

 

پاش ئه‌وه‌ی یاریزانی وێڵزی و یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی له‌ وه‌رزی ئه‌م ساڵ ئه‌و ئاسته‌ی پێشكه‌ش نه‌كردووه‌ كه‌ لێی چاوه‌ڕوان ده‌كرا به‌هۆی پێكانه‌ یه‌ك له‌ دوای یه‌كه‌كانی، و ناو هێنانی چه‌ند یاریزانێك بۆ هاتنی ریزی یانه‌ی مه‌درید، وای كردووه‌ یاریزانه‌ وێڵزیه‌كه‌ بیر له‌ رۆیشتن بكاته‌وه‌ له‌ خولی ئیسپانی.

له‌و باره‌یه‌وه‌، رۆژنامەی (ئێكسپرێسی بەریتانی) بڵاوی كردەوە" كه‌ (گاریس بێلی وێڵزی) لەئێستادا لە ریزی تیپەكەی دڵخۆش نییە و دەیەوێت پەیوەندی بە یانەیەكی دیكە بكات, بڕیاری جیهێشتنی یانه‌كه‌شی داوه‌.

له‌ هه‌واله‌كه‌ ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "كه‌ بێل هۆكاری جێهێشتنی ریال مەدریدی بۆ ئەوە گەراندۆتەوە ، تیپەكە بەنیازە مباپی بهێنێتە ریزەكانی، جگە لەمەش ئاست بەرزی ئەسینسیۆ هێندەی دیكە یاریزانەكەی خستۆتە دڵەراوكێوە".

ئه‌وه‌ش ئاشكرا بووه‌ كه‌ یاریزان بێل بە مۆدریچی راگەیاندووە" كە هاورێیەكی نزیكی خۆیەتی و پێی وتووە ریزی ریال مەدرید بۆ مان یونایتد بەجێدەهێڵێت".

بابەتی زیاتر