کوردستان گاردیان: بەرپرسانی بریتانیا به‌شدارییان له‌ بێهێزكردنی كوردی عیراقدا كرد

گاردیان: بەرپرسانی بریتانیا به‌شدارییان له‌ بێهێزكردنی كوردی عیراقدا كرد

 

ڕۆژنامه‌ی گاردیانی بریتانی له‌ زاری به‌رپرسێكی پێشووی بریتانیا و ڕێكخراوی په‌یمانی ناتۆوه‌ بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ بڕیاربه‌ده‌ستانی بریتانیا بێ ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستیان بێت له‌ بێ هێزكردنی كوردانی عیراقدا به‌شدارییان كرد كه‌ به‌ یه‌كێك له‌ گرنگترین هاوپه‌یمانانی بریتانیای به‌رانبه‌ر به‌ ئێرانی ناوبردن

 

 

ڕۆژنامه‌كه‌ له‌ زاری تۆم هاردی فۆریست به‌رپرسی پێشوو له‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی بریتانیا و په‌یمانی ناتۆ و ڕاویژكاری هه‌نووكه‌ی نافه‌رمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هێزه‌كانی حه‌شد شه‌عبی به‌وه‌ تۆمه‌تبار كرد كه‌ ئه‌و هێزانه‌ بوون به‌غدایان هان دا ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان كۆنترۆڵ بكاته‌وه‌ كه‌ به‌هۆی ڕه‌وشی پاش ساڵانی دوو هه‌زارو سێ تا دوو هه‌زارو چوارده‌ وای كرد هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ئه‌و ناوچانه‌ كۆنترۆل بكه‌ن، ئه‌مه‌یش له‌ ڕووی سیاسی و ئه‌منییه‌وه‌ هه‌ڵوێستی حكوومه‌تی به‌غدای به‌هێزكرد و پێوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم به‌ چوار ده‌ورو به‌ وڵاتانی جیهانه‌وه‌ لاوازبكات.

ڕۆژنامه‌ی گاردیان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ فۆریست له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا له‌ ماوه‌ی نێوان مانگی ئه‌یلوول و تشرینی یه‌كه‌می دوو هه‌زارو حه‌ڤده‌دا بووه‌ كاتێك هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عیراق پاش شازده‌ی ئوكتۆبه‌ر ئه‌و ناوچانه‌یان داگیركرده‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ سه‌رهه‌ڵدانی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڕه‌ه‌شه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئیسرائیل.

ڕۆژنامه‌ی گاردیان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا لای خۆیه‌وه‌ كوردی ئاگا‌دار كردبووه‌وه‌ ریفڕاندومی تاك لایه‌نه‌ ئه‌نجام نه‌دات تا له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌و باره‌وه‌ ڕێك نه‌كه‌ون به‌ڵام هه‌ولێر ئه‌وه‌ی به‌ ته‌واوه‌تی ڕه‌ت كردبووه‌وه‌.‌‌

 

بابەتی زیاتر