تورکیا عوسمان بایدەمیر بەبیانووی ناوهێنانی کوردستان سزا درا

عوسمان بایدەمیر بەبیانووی ناوهێنانی کوردستان سزا درا

 

لە پەرلەمانی تورکیا رایگەیاند، ”کوردستان لەناو دڵم دایە“

 

بەھۆی ھەڵوێستێکی کوردانەیەوە، سەرکردەیەکی ناسراوی باکووری کوردستان و پەرلەمانتاری  پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) لە پەرلەمانی تورکیا، سزا درا.

رۆژی چوارشەممە ١٣/١٢/٢٠١٧، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لە سووکایەتییەوە بە عوسمان بایدەمیر، سەرکردەی ناسراوی باکووری کوردستانی پرسی، ”کوردستان لە کوێیە؟“ و بایدەمیریش بە دانانی دەستی راستی لەسەر دڵی، ئاماژەی بەوە کرد، کە ”کوردستان لەناو دڵم دایە“.

دوای ئەو ھەڵوێستەی ئەو پەرلەمانتارەی ھەدەپە، کە بووە جێی خۆشحاڵیی ھەموو کوردستانییەک، پەرلەمانتارانی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە)ی دەسەڵاتداری تورکیا دەنگیان بە  پرۆژەبڕیاری سزادانی بایدەمیر، دا.

بەپێی پرۆژە بڕیارەکە، ئامادەبوونی عوسمان بایدەمیر لە دوو دانیشتنی پەرلەمان قەدەغە کرا و دوو لەسەر سێی مووچەکەشی دەبڕدرێت.

 

بابەتی زیاتر