هەمەڕەنگ که‌می ڤیتامین دی کاره‌سات بۆ له‌ش درووستده‌کات

که‌می ڤیتامین دی کاره‌سات بۆ له‌ش درووستده‌کات

 

ڤیتامین دی یەکێکە لە پێکهاتە پێویستیەکان بۆ لەشی مرۆڤ، دەبێتە هۆی چالاکبوونی لەش و هۆڕمۆنی "کالسیفیرول" کە یارمەتیدەرە بۆ گەشەکردنی خانەکان، لەهەمانکاتدا ڕاگرتنی یەکسانی کالسیۆم و فۆسفۆر لە لەشدا و لەلایەکی دیکەوە ئەنسۆلین بەهێز دەکات و ڕێگە لە مەترسیەکانی تووشبوونی بە نەخۆشی شەکرە دەگرێت و بەرگری گشتی لەش ڕێکدەخات دژی نەخۆشیکانی ڕۆماتیزمە و هەوکردنی ڕیخۆڵە.

وەرگرتنی ڤیتامین دی بەشێوەیەکی گشتی لەزۆر خواردندا بەبڕی کەم هەیە و لەهەندێک خۆراکدا بە بڕێکی زۆر هەیە و دەشتوانین بەشێوەیەکی سروشتی لەڕێگەی تیشکی خۆرەوە وەریبگرین.

کەمی ڤیتامین دی لە لەشدا زیانی هەیە و پێویستە منداڵی 1-6 مانگ ڕۆژانە بڕی 10-25 میکرۆگرام وەربگرێت و 6-12 مانگ بڕی 10-38 میکرۆگرام.

لەدوای ئەو تەمەنە واتە لە 1 ساڵی بۆ 3 ساڵی بڕی 15-63 میکرۆگرام لەش پێویستی بە ڤیتامین دیە ڕۆژانە، 4-8 ساڵی بڕی 15-75، لە پاش ئەم تەمەنە بەدواوە ڕۆژانە بڕی 15-100 میکرۆگرام لەش پێویستی بە ڤیتامین دیە، بۆ خانمانی دووگیانیش بەهەمان شێوە.

نیشانەکانی کەمی ڤیتامین دی لە لەشدا؟
بێگومان نیشانەکان لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگۆڕێت بەپێی تەمەن، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی دەبێتە هۆی کەمی لە مژینی کالسیۆم بۆ لەش، ئەمەش زیانی بۆ ئێسک هەیە بەتایبەتی بۆ منداڵان.

کەمی ڤیتامین دی بۆ منداڵ دەبێتە هۆی پوکانەوە و لاوازبوونی ئێسک و جومگەکانی و تووشبوون بە ئێسکە نەرمە، یاخود لە تەمەنی هەرزەکاریدا ئێسکەکان تەواو لاواز و خاو دەبنەوە و شکانی ئێسک ڕەنگە ڕووبدات بە ئاسانی.

پوکانەوە ئێسک یەکێکە لە نەخۆشیە باوەکان بەتایبەتی بۆ خانمان لەدوای قۆناغەکانی گەنجیەوە، بەهۆی کەمی ڤیتامین دیەوە کالسیۆم کەم دەگات بە ئێسک و ئەگەری شکان زیاتر دەبێت.

لەلایەکی دیکەوە کەمی ئەم ڤیتامینە دەبێتە هۆی دروستبوونی خەمۆکی (الاكتئاب)، لەهەمانکاتدا کۆبوونەوەی چەوری و زیادبوونی کێش، ئەوەی جێگەی مەترسیە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیەکانی شێرپەنجە زیاد دەکات.

ئەو کەسانەی دەچنە تەمەنەوە ئەگەر تووشی کەمی ڤیتامین دی ببن، وایانلێدەکات درەنگ هەست بە شتەکان بکەن، ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و خوێن بەرەکان یان تووشبوونی ئامێری هەناسەدان بە بەکتریا و ڤایرۆس زیاد دەکات.

کەمی ڤیتامین هۆکارێکە بۆ تووشبوون بە ڕەبوو ئەگەر زوو چارەسەر نەکرێت بەتایبەتی لە منداڵدا، ئەگەری تووشبوون بە پەستانی خوێن یان کۆلیسترۆڵی خوێن زیاد دەکات.
ئەو خۆراکانەی ڤیتامین دی تێیدا زۆرە پێکهاتووە لە

زەردێنەی هێلکە و کەرە و پەنیر، شەربەت و شیر بەتایبەتی شیری دایک، ماسی سەلەمون و سەردین، قارچک، ماسی تونای قوتو، جگەری ئاژەڵ و مریشک، بەڵام بڕەکەی دەگۆڕێت لە هەریەکێکیان.

بابەتی زیاتر