کوردستان سه‌رۆکی دامه‌زراوه‌یه‌کی ئیسرائیلی: گه‌ر ئێران و تورکیا و عێراق هێرشبکه‌نه‌ سه‌ر کوردستان خۆیان به‌کوشتده‌ده‌ن

سه‌رۆکی دامه‌زراوه‌یه‌کی ئیسرائیلی: گه‌ر ئێران و تورکیا و عێراق هێرشبکه‌نه‌ سه‌ر کوردستان خۆیان به‌کوشتده‌ده‌ن

 

توێژه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس و وانه‌بێژ له‌ زانکۆی بارئیلان و دامه‌زرێنه‌ری دامه‌زراوه‌ی فوروم کیدیم بۆ مافی مرۆڤ، "ئه‌یدی کوهین" باس له‌وه‌ده‌کات تورکیا و عێراق و ئێران هه‌ڵه‌ی واناکه‌ن هێرش بکه‌نه‌ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان، گه‌ر بیکه‌ن کارێکی خۆکوژییه‌.

کوهین باس له‌وه‌ده‌کات ئیسرائیل هه‌موو هه‌وڵێک ده‌دات ئامانجی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان وه‌کو مافی سرووشتی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ به‌دیبێت، بۆیه‌ هه‌م له‌ڕووی فشاره‌وه‌ بۆ سه‌ر وڵاتانی ڕۆژئاوا هه‌م وه‌ک به‌رگریکردن له‌ کوردستان، له‌ هه‌وڵدایه‌.

کوهین ئاماژه‌ به‌ لۆبی ئیسرائیلی ده‌کات و ناوی ڕێکخراوی لۆبی ئیسرائیلی "ئه‌یباک" ده‌هێنێت که‌ وه‌کو ڕێکخراوێکی ئیسرائیلی له‌ ئه‌مریکا زۆرترین هێزی فشار و کاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌سر بڕیاری سیاسی و سه‌ربازی ئه‌مریکا و ده‌ڵێت: ئه‌یباک له‌ هه‌وڵی به‌رده‌وامدایه‌ بۆ هاوکاری کوردستان و سه‌ربه‌خۆییه‌که‌ی.

کوهین ده‌ڵێت: هاوسێکانی کوردستان هه‌ڵه‌ی واناکه‌ن هێرش بکه‌نه‌ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان، گه‌ر ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ بکه‌ن ئیسرائیل ده‌سته‌وه‌ستان ناوه‌ستێت. کوردیش هێنده‌ لاواز نین و به‌رگری له‌خۆیان ده‌که‌ن، هه‌روه‌ک چۆن بینیمان به‌رانبه‌ر سه‌دام حوسێن و داعش چ نه‌به‌ردییه‌کیان پیشانی جیهان دا هه‌ربۆیه‌ش له‌ هه‌ڕه‌شه‌ی هاوسێ و حه‌شدی شه‌عبی و مالیکیش ناترسن و سه‌ربه‌خۆیی ڕاده‌گه‌یه‌نن.

بابەتی زیاتر