هەمەڕەنگ سوودەکانی خواردنی ماست لە وەرزی زستاندا

سوودەکانی خواردنی ماست لە وەرزی زستاندا

 

بەگوێرەی وتەی کۆمەڵێک پزیشک لە ماڵپەڕی بۆڵدسکای، خواردنی ماست سودێکی تەندروستی زۆری بۆ جەستەی مرۆڤ هەیە، بەتایبەتی لە وەرزی زستاندا.

١. ماست کۆمەڵێک بەکتریای سوودبەخشی تیادایە کە سیستمی بەرگری لەش بەهێزدەکەن و هەوکردن لە لەشدا کەمدەکەنەوە.

٢. ئەو بەکتریا سوودبەخشانەی کە لەناو ماستدا بوونیان هەیە یارمەتی لەش دەدەن تا بەسەر ئەو بەکتریا زیانبەخشانەدا سەربکەون کە کەسەکە توشی هەڵامەت دەکەن.

٣. ماست PHی لەش هاوسەنگ دەکات و ناهێڵێت گەدە بترشێت بەمەش یارمەتی لەش دەدات تا کرداری هەرسکردن ئاسانتربێت.

٤. ماست دەوڵەمەندە بە کالیسیۆم و فۆسفۆڕ کە یارمەتی بەهێزکردنی ئێسکەکان دەدەن.

بابەتی زیاتر