کوردستان پەرلەمانتارێکی یەکێتی: كه‌ركووك له‌ ده‌ست كورد و ئه‌مەريكا چووه‌ و ئێستا ته‌عريب ده‌كرێت

پەرلەمانتارێکی یەکێتی: كه‌ركووك له‌ ده‌ست كورد و ئه‌مەريكا چووه‌ و ئێستا ته‌عريب ده‌كرێت

 

"به‌شێك له‌ به‌رپرسه‌ باڵاكانی عێراق به‌ وه‌زیر و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان كار بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن"

 

 

محه‌ممه‌د عوسمان دووشيوانى ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له ميانى به‌شداريكردنى له‌‌ به‌رنامه‌ی (باسی رۆژ)ـى کەناڵی كوردستان24 رايگه‌ياند، "ئێستا پرۆسه‌ی ته‌عریب له‌ كه‌ركه‌كووك و ده‌ورووبه‌ری له‌ هه‌موو كاتێك زیاتره"‌.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی گوتیشی: "كه‌ركووك هه‌ر له‌ده‌ست كورد نه‌چووه‌، به‌ڵكو له‌ ده‌ست ئه‌مەریكییه‌كانیش چووه‌".

هه‌روه‌ها گوتى: "به‌شێك له‌ به‌رپرسه‌ باڵاكانی عێراق به‌ وه‌زیر و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان كار بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن".

ده‌شڵێت "تاكه‌ چاره‌سه‌ر بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و پلانانه‌ یه‌كگرتنی كورده‌".

لە رۆژی 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو گروپێک لەناو یەکێتی نیشتمانی کوردستان دوای دەست تێکەڵکردن لەگەڵ حەشدی شەعبی ناوچەکانی کەرکوک و دوزخورماتوویان بەجێھێشت و تەواوی ئەوناوچانەی بەخوێن پارێزگاری لێدەکران لەدەستدران و بووبەھۆی ئاوارەبونی ھەزاران کورد و وێرانکردنی ماڵ و حاڵیان و لەدەستدانی سەرچاوەیەکی گرنگی ئابووری ھەرێمی کوردستان.

 

بابەتی زیاتر