جیهان ‏" لە هەر 160 مندال لە جیهاندا یەکێكیان تووشی ئۆتیزم دەبێت "‏

‏" لە هەر 160 مندال لە جیهاندا یەکێكیان تووشی ئۆتیزم دەبێت "‏

 

رێکخراوی تەندروستی جیهانی: لە هەر 160 مندال لە جیهاندا یەکێكیان تووشی ‏ئۆتیزم دەبێت‎ ‎

 


تەندروستی جیهانی ئاشكرایدەکات ئۆتیزم لە سێ ساڵی یەکەمی تەمەنی منداڵی دەستپێکدەکات و ‏بەردەوامدەبێت تاکو هەرزەکاری و تەمەنی گەورانیش‎. ‎
رێکخراوە جیهانییەکە جیهانی روونیدەکاتەوە تووشبووانی ئۆتیزم رێژەی تووشبوونیان جیاوازە، ‏هەندێكیان دەتوانن سەربەخۆ بژین و پێویستیان بە کەس نییە، کەچی هەندێكی دیکەیان تەواو ‏بێتوانان و پێویستیان بە پاڵپشتی ئەوانی دیکەیە‎. ‎
لە ماڵپەری رێكخراوی تەندروستی جیهانیدا هاتووە چارەسەری تووشبووان پەیوەستە بە پاڵپشتی ‏دەروونی وەک چارەسەری رەفتارەکان کە دەتوانێت لاوازی گفتوگۆ و پەیوەندییە کۆمەڵآیەتییەکان ‏باشتر بکات و شێوازی ژیانیان گونجاوتر بکات‎.‎

بابەتی زیاتر