وەرزش كۆنتی پێویسته‌ كات به‌ مۆراتا بده‌ین

كۆنتی پێویسته‌ كات به‌ مۆراتا بده‌ین

 

پاش په‌یوه‌ندیكردنی یاریزانی ئیسپانی و یانه‌ی ریال مه‌درید، ئه‌لڤارۆ مۆراتا، به‌ یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی، راهێنه‌ری یانه‌ی بلوز ده‌ڵێت" پێویسته‌ كاتی زیاتر بده‌ین به‌ مۆڕاتا بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بسه‌لمێنێت.
پاش ئه‌وه‌ی یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی به‌رامبه‌ر به‌ یانه‌ی ئه‌رسناڵیئ ینگلیزی شكستی هێنا له‌ جامی قه‌ڵغانی خێرخوازی و یاریه‌كه‌ی دۆراند، مۆراتا بۆ یه‌كه‌م جار یاری كرد به‌ درێسی یانه‌كه‌ی پایته‌ختی له‌نده‌ن و بۆ ماوه‌ی 15 خوله‌ك له‌ نێو یاریگا بوو، هاوكات لێدانێكی سزاشی له‌ده‌ستدا،
لەم بارەیەوە ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی راهێنه‌ری یانه‌ی چێڵسی رایگه‌یاند" مۆراتا پێویستی بە كات هەیە و دەبێت كاری زیاتر بكات بۆ ئەوەی پێشبكەوێت ، ئەمەش شتێكی ئاساییە و تەنها یەك هەفتە كاری لەگەڵ ئێمە كردووە، بۆیه‌ له‌ ئێستادا گرنگترین شت لەسەر مۆراتا ئەوەیە توانای جەستەیی خۆی رێكبخاتەوە و لە شێوازی یاریكردنی ئێمە تێبگات".

بابەتی زیاتر