وەرزش كاتى پێشكه‌شكردنی كۆتینهۆ له‌ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ ئاشكراكرا

كاتى پێشكه‌شكردنی كۆتینهۆ له‌ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ ئاشكراكرا

 

پاش ئه‌وه‌ی یاریزانی به‌رازیلی و یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ له‌ پێشوو و یاریزانی ئێستای یانه‌ی پاریس سان جێرمانی فه‌ڕه‌نسی ، نیمار داسێلڤا، ریزه‌كانی به‌رشه‌لۆنه‌ی به‌ جێهێشت، هه‌رزوو یانه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ به‌ شوێنی شوێنگره‌وه‌ی نیمار گه‌ڕا و بڕیاری دا، كه‌ یارزانێكی به‌ ئه‌زموون و به‌توانا بهینێته‌ ریزه‌كانیه‌وه‌.
له‌و باره‌یه‌وه‌ رۆژنامەیەكی نزیك لە یانەی بەرشلۆنە بڵاوی كردەوە" لەم هەفتەیە یانە كەتەلۆنییەكە بەفەرمی بۆندی فیلیپی كۆتینهۆی بەرازیلی رادەگەینێت، رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی رایگه‌یاندوه‌" یانەی بەرشلۆنە بەفەرمی گەیشتۆتە رێككەوتنی كۆتایی لەگەڵ (فیلیپی كۆتینهۆی) بەرازیلی و ئەستێرەی هێڵی ناوەراستی یانەی لیڤەرپوول".
به‌ پێی هه‌واڵی رۆژانامه‌ی سپۆرت بێت" یانەكە لەگەڵ لیڤەرپوول كۆتایی بە گفتوگۆیەكان هێناوە و تەنها راگەیاندنی بۆندەكە ماوە و بریارە لە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو كۆتینهۆ پێشكەشی راگەیاندنەكان بكرێت".
ئه‌وه‌ی باسده‌كری له‌ بۆندی كۆتینهۆ بۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌" ئه‌و یاریزانه‌ به‌ بڕی 120 ملیۆن یۆرۆ دێته‌ یانه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌، له‌م هه‌فته‌یه‌ش پێشكه‌ش ده‌كرێت.

 

بابەتی زیاتر