جیهان ئەمەریکا بەڵگەی دەستوەردانەکانی ئێران بڵاو دەکاتەوە

ئەمەریکا بەڵگەی دەستوەردانەکانی ئێران بڵاو دەکاتەوە

 

نێردەی هەمیشەیی ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایدەگەیەنێت،کە بەڵگەی دەستوەردانەکانی ئێران لە تێکدانی سەقامگیریی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بڵاو دەکاتەوە.

 

 

نیکی هێیڵی، نێردەی هەمیشەیی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاندووە، رۆژی پێنجشەممە 14/12/2017، پرێس کۆنفرانسێک لە واشنتن رێک دەخات و تێیدا ”بەڵگە یەکلاکەرەوەکان“بڵاو دەکاتەوە.

نیکی هێیڵی هەروەها رایگەیاندووە، بەڵگەکان دەری دەخەن، کە ئێران بەردەوام لە پشت تێکدانی سەقامگیریی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و رێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکانی پێشێل کردووە.

نێردەی هەمیشەیی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیش کردووە ”توندتر بن بەرامبەر بە ئێران“، چونکە ئەو وڵاتە “گرێبەستی نایاسایی چەکی لەگەڵ میلیشیاکان لە یەمەن، لوبنان و سووریا واژۆ کردووە.

وڵاتانی سوننەمەزهەبی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوام رایدەگەیەنن، کە ئێران دەست لە کاروباری وڵاتانی لوبنان، سووریا، عێراق، بەحرەین و یەمەن وەردەدات و هاوکاریی سەربازی بۆ میلیشیا شیعەمەزهەبەکان دەنێرێت.

 

بابەتی زیاتر