کوردستان "رێكارەكانی عەبادی دژی ھەرێمی كوردستان ھاوشێوەی كردەوەكانی سەدام حوسێنن"

"رێكارەكانی عەبادی دژی ھەرێمی كوردستان ھاوشێوەی كردەوەكانی سەدام حوسێنن"

 

ئالوسی: چارەسەركردنی كێشەكان لە نێوان ھەولێر و بەغدا پێویستە لەنێو خودی عێراق و بە ئیرادەیەكی راستەقینە بن، دوور لە دەستێوەردان و نێوەندگیری دەرەكی ھاوشێوەی توركیا

 

 

 

پەرلەمانتارێكی عێراق رێكارەكانی حكومەتەكەی عەبادی دژی ھەرێمی كوردستان بە كردەوەكانی سەدام حوسێن، دەچووێنێت.

میسال ئالوسی، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە لە پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی بەغدادلیومی راگەیاندووە: "ئەو رێوشوێنانەی حكومەتی عێراق دژی ھەرێمی كوردستان گرتوونەتیەبەر دوای ریفراندۆمی سەربەخۆیی، دیكتاتۆریانەن و ھاوشێوەی رێكارەكانی حكومەتەكەی سەدام حوسێن، سەرۆكی رژێمی پێشووی عێراقن".

ئالوسی، ئاماژە بەوەش دەكات: "چارەسەركردنی كێشەكان لە نێوان ھەولێر و بەغدا پێویستە لەنێو خودی عێراق و بە ئیرادەیەكی راستەقینە بن، دوور لە دەستێوەردان و نێوەندگیری دەرەكی ھاوشێوەی توركیا".

ئەو پەرلەمانتارەی عێراق جەختیشی كردەوە: "حكومەتی عێراق بەڵێنەكانی نەبردوونەتە سەر و فشار لە حكومەت و خەڵكی كوردستان دەكات لەپێناو دەستكەوتی سیاسی و ھەڵبژاردن، ئەوەش سەرپێچییەكی ئاشكرای دەستوورە":

ئەوەشی خستووەتەروو: "لە كاتێكدا دەیان دەستپێشخەری نیشتیمانی خراونەتەڕوو، عەیبەیەكی گەورەیە كەسێكی وەك ئەردۆغان، نێوەندگیری بكات. ئەو رێكارانەش كە حكومەتی عێراق دژی كوردستان گرتوونەتیەبەر، ھاوشێوەی رێكاری حكومەتێكی دیكتاتۆرین كە دەیەوێت گەلەكەی زەلیل بێت، ھاوشێوەی كردەوەكانی حكومەتی سەدام حوسێن".

 

بابەتی زیاتر