کوردستان پەرلەمانی كوردستان تەعریب و چاكسازی خانەنشینی تاوتوێ دەكات

پەرلەمانی كوردستان تەعریب و چاكسازی خانەنشینی تاوتوێ دەكات

 

پەرلەمانی كوردستان پرۆسەی بە عەرەبكردن و پڕۆژەیاسای چاکسازی خانەنشینی لەھەرێمی کوردستان و خۆپیشاندانەكانی ئەم دواییە تاوتوێ دەكات. 

ئەمرۆ بڕیارە پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە و بەپێی ئەو بانگێشت نامەی بۆ ئەندامانی پەرلەمان نێردراوە، بڕیارە پرۆسەی بە عەرەبكردن لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی كوردستان تاوتوێ بكرێن. ھەروەھا تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە، تاوتوێكردنی خۆپێشاندانەكانی ئەو دواییە دەبێت كە لە چەند شار و شارۆچكەیەكی سنووری سلێمانی ئەنجامدران.

جگە لەوانە، پەرلەمانی كوردستان خوێندنەوە بۆ پڕۆژە یاسای چاكسازی لە خانەنشینی ھەرێمی كوردستان و بە دامەزراوەیی كردنی ھێزە چەكدارەكانی كوردستان دەكات. ھەروەھا لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەماندا گفتۆگۆ لەبارەی چەند تەوەرێكی دیكە دەكەن.

بابەتی زیاتر