هەمەڕەنگ ‎ 17 ‎نهێنی سەیر لەسەر مردن‎ ‎

‎ 17 ‎نهێنی سەیر لەسەر مردن‎ ‎

 

1-  سێ ڕۆژ دوای مردن ئەنزیمەكانی تایبەت بە شیكردنەوەی خواردن لە گەدەدا، دەستدەكەن بە شیكردنەوەی لەشت.

2- زاناكان دەڵێن : تاكو ئێستا 100 ملیار كەس مردوون.

3- رۆژانە 153 هەزار كەس دەمرن.

4- ئامارەكان دەریانخستووە، ئەوانەی دەستی چەب بەكاردەهێنن، زووتر لەوانە دەمرن كە راِستەن.

5- دوا ئەندام كە لە دوای مردن لە كاركردن دەوەستێت، گوێیەكانن، بۆیە لەوانەیە گوێبیستی دەنگ و گریانی نزیكەكانت ببیت.

6- ئەگەری مردنت بە كەوتنی گوێزهیندی لە ژێر درەختێكدا، زیاترە لە ئەگەری مردنت بە هێرشی قرشێك.

7- هەموو 40 چركەیەك كەسێك خۆیدەكوژێت.

8- قرشەكان لە ساڵێكدا 12 كەس دەكوژن، بەڵام مرۆڤ 11 هەزار قرش لە كاتژمێرێكدا دەكوژن.

9- %80ی ئەو پیاوانەی لە ساڵی 1923 لەدایك ببوون، لە جەنگی جیهانی دووەم كوژران.

10- هەموو 90 چركەیەك ئافرەتێكی دووگیان بەهۆی منداڵبوونەوە دەمرێت.

11- ساڵانە بەهۆی كەوتنیانە لەسەر سیسەمی نووستن 600 ئەمریكی دەمرن.

12- ئەو شۆفێرانەی لەشیان زلە، لەڕووداوەكانی هاتووچۆدا زیاتر دەمرن وەك لەوانەی لەشیان لاوازە.

13- ئەگەری مردنت لە ڕێگەی وشكانی چوون بۆ فڕۆكەخانە زیاترە لە ئەگەری مردنت بە كەوتنی فڕۆكە.

14- رۆژنانە 20 هەزار منداڵ بەهۆی برسییەتیەوە دەمرن.

15- ساڵانە زیاتر لە 440 كەس بەهۆی هەڵەی پزیشكەوە دەمرن.

16- توێژینەوەكان دەڵێن هەر مردوێك لە 8 مردوودا بە هۆی پیسبوونی ژینگە مردووە.

17- ئەو مرۆڤانەی بەهۆی جەنگەكان لە مێژوودا مردوون، نزیكەی 150 ملیۆن بۆ ملیارێك كەس دەبن.

 

بابەتی زیاتر