هەمەڕەنگ سوودەكانی گوڵەبەڕۆژە

سوودەكانی گوڵەبەڕۆژە

 

 

-بڕێکی باشی  ئۆمێگا سێی تێدایە، بەگشتی بۆ جەستە بەسوودە

-ڤیتامین E تێدایە کە سوودێکی بەرچاوی هەیە بۆ سوڕی خوێن، رۆژانە بە خواردنی تەنیا چارەکە کوپێک لە دەنکی گوڵە بەرۆژە، پێویستییەکانی جەستە بۆ ئەو بڕە ڤیتامینە دابین دەکات

-هەوکردن کەمدەکاتەوە  

- مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە کەم دەکاتەوە بەوەی بڕێکی زۆر سیلینیۆمی تێدایە.

-رۆڵی لە بەهێزکردنی ئێسکەکان هەیە چونکە دەوڵەمەندە بە ماگنیسیۆم

-کۆئەندامی مێشک و دەمار ئارام دەکاتەوە

-پاراستنی پێست بەهۆی هەبوونی بڕێکی زۆری ڤیتامین E لە پێکهاتەکەیدا، توانای پاراستنی پێستی هەیە بەرامبەر تیشکی سەروو بنەوشەیی خۆر

-چەوری کۆلیسترۆڵ لە جەستەدا کەم دەکاتەوە و تەندروستی مولوولەکانی خوێن دەپارێزێت

- تەندروستی پووک دەپارێزێت و ددانەکان بەهێز دەکات، رێگری لە کلۆربوونی ددانەکان دەکات چونکە بە ماددەی فلۆڕاین دەوڵەمەندە

-تووشبوون بە لاوازی بینین لە شەواندا کەمدەکاتەوە

-جەستە بەهێز و چالاک دەکات

-گووشاری دەروونی و خەمۆکی کەمدەکاتەوە

-سودێکی بەرچاوی بۆ خانمی دووگیان هەیە بەوەی دەوڵەمەندە بە زۆربەی کانزاکان و ڤیتامین B12

تێبینی: خۆراك نابێ بكرێتە جێگرەوەی دەرمان و وەك چارەسەری نەخۆشی بەكاربهێندرێ، بەڵكو وەك بابەتێكی تەواوكاری لەگەڵ چارەسەرییە پزیشكییەكان سوودی لێوەردەگیرێ

 

بابەتی زیاتر