کوردستان بوومەلەرزەیەک سلێمانی و چەند ناوچەیەکی دیکەی ھەژاند

بوومەلەرزەیەک سلێمانی و چەند ناوچەیەکی دیکەی ھەژاند

 
بوومەلەرزەیەکی بەھێز بووە

 


بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 11/1/2018، بوومەلەرزەیەک لە شاری سوماری نێوان پارێزگاکانی کرماشان و ئیلامی ڕۆژھەڵاتی کوردستانی دا و لە چەند ناوچەیەکی ھەرێمی کوردستان و لە عێراقیشدا ھەستی پێ کرا.
بەپێی زانیارییە بەپەلەکان، بوومەلەرزەکە بە گوڕی 5.6 پلەی ڕێختەر ڕووی داوە و جگە لە سومار، لە سلێمانی و بەغدا و شارەکانی دیکە ھەستی پێ کراوە.
ھەر لەمبارەیەوە بەشی کەشناسی لە پارێزگای کرماشان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان ئاماژەی بەوە دا کە بوومەلەرزەکە کاتژمێر بە گوڕی 5.6 پلەی ڕێختەر بووە و قووڵییەکەی 8 کیلۆمەتر بووە و سەنتەرەکەشی شاری زوماری نێوان پارێزگاکانی کرماشان و ئیلام بووە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان.

بابەتی زیاتر