تورکیا واشنتۆن پۆست: ئەگەری زۆرە ناتۆ سزای قورس بەسەر توركیا بسەپێنێت

واشنتۆن پۆست: ئەگەری زۆرە ناتۆ سزای قورس بەسەر توركیا بسەپێنێت


رۆژنامەی (واشنتۆن پۆست) لە ڕاپۆرتێكدا ئاشكرای دەكات، ئەگەر توركیا سیستەمی مووشەكی بەرگری (S400) لە ڕووسیا بكڕێت و جێگیری بكات، ناتۆ سزای قورس بەسەر ئەو وڵاتەدا دەسەپێنێت.

لە راپۆرتەكەی (واشنتۆن پۆست)ـدا هاتووە، ئایا ئەگەر توركیا داكۆكی لە كڕینی مووشەكی بەرگری (S400) لە ڕووسیا بکات، ئەمریكا وەكوو ئەندامی ناتۆ سزای توركیا دەدات؟ بۆ وەڵامی ئەو پرسیارە بڕیارێكی دۆناڵد ترەمپ بە بیر خوێنەران دەهێنێتەوە، كە یاسای ئاڵوگۆڕی بازرگانی چەكی لەگەڵ ڕووسیا قەدەغە كرد، لەو ڕووەوە ئەمریكا دەتوانێت بە هاوبەشی لەگەڵ ناتۆ سزای قورس بەسەر توركیا بسەپێنێت.

ئەو ڕۆژنامەیە هەمان پرسیاری ئاڕاستەی نێردراوی ئەمریكا لە ناتۆ کردووە و ئەویش لە وەڵامدا گوتوویەتی سزادانی توركیا (چاوەڕوان كراوە).

بایلەی هوتچیسۆن نێردەی ئەمریكا لە ناتۆ دەڵێت: "توركیا لە واشنتۆن بەڵێنی بە ئەمریكا دا بە هیچ شێوەیەك ئەو مووشەكە بەرگرییە لە ڕووسیا ناكڕێت، دیارە لە بەڵێنەكەی پەشیمان بووەتەوە. ڕووسیا هەڕەشەیەكی گەورەیە بۆ سەر ناتۆ، بۆیە ئەگەر توركیا گرێبەستێكی سەربازی گەورەی لەگەڵ ڕووسیادا كردبێت، ئایا جێگەی لە ناتۆ دەبێتەوە؟ لە داهاتوو دەردەكەوێت".

بابەتی زیاتر