هەمەڕەنگ بەم شێوەیە نەخۆشیی ھەڵامەت چارەسەر دەکرێ

بەم شێوەیە نەخۆشیی ھەڵامەت چارەسەر دەکرێ

 

ئەو کەسانەی تووشی نەخۆشیی ھەڵامەت دەبن، چەندین ڕێگا و دەرمانی کیمیایی بەکار دەھێنن، توێژینەوە زانستییەکانیش باس لەوە دەکەن، کە باشترین ڕێگا بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیی ھەڵامەت، ڕێگای سروشتییە.

ماڵپەڕی (بۆڵدسکای) ڕێگایەکی سروشتی بۆ ئەو کەسانە خستووەتە ڕوو، کە تووشی نەخۆشیی ھەڵامەت بوونە و حەز دەکەن زوو نەخۆشییەکەیان چارەسەر بکەن، بۆ ئەم ڕێگایە سروشتییەش، تەنیا پێویستت بە دارچین و شیرە.

کاتێک تووشی نەخۆشیی ھەڵامەت بوویت، کەوچێکی چای پاودەری دارچین بخەرە نێو پەرداخێک شیر و ئەم تێکەڵە بخۆرەوە، بەمەش زووتر نەخۆشیی ھەڵامەتت چارەسەر دەبێت، بۆ ئەوەی قورگیشت نەرم بێتەوە، دەتوانی کەوچکێک ھەنگوینیش لەگەڵیاندا تێکەڵ بکەیت.

بابەتی زیاتر