تورکیا ئه‌ڵمانیا ئاماده‌کاری ده‌کات گه‌مارۆ بخاته‌ سه‌ر تورکیا

ئه‌ڵمانیا ئاماده‌کاری ده‌کات گه‌مارۆ بخاته‌ سه‌ر تورکیا

 

ئاژانسی "بلومبێرگ"ی ئه‌ڵمانی بڵاویکردۆته‌وه‌ حکومه‌تی ئه‌ڵمانیا ده‌ستیکردووه‌ به‌ ئاماده‌کارییه‌کانی گه‌مارۆدانی ئه‌ڵمانیا له‌ڕووی دارایی و چالاکییه‌ بانکییه‌کانه‌وه‌

 

 

ئه‌ڵمانیا ده‌یه‌وێت له‌ ڕێگه‌ی بانکی گه‌شه‌پێدانی ئه‌ڵمانیا "کفو" و بانکی یه‌کێتی ئه‌وروپا بۆ وه‌به‌رهێنان و بانکی ئه‌وروپی بۆ بونیادنان و نوێکردنه‌وه‌، سزا به‌سه‌ر تورکیادا بسه‌پێنێت.

سه‌رچاوه‌ ئه‌ڵمانییه‌که‌ باس له‌وه‌ ده‌کات ئه‌ڵمانیا له‌ ڕێگه‌ی ئه‌م بانک و دامه‌زراوه‌ ئابوریانه‌ کۆت و به‌ندی قورس به‌سه‌ر تورکیادا ده‌سه‌پێنێت و ئه‌مه‌ش ئاستی هاوکاری و قه‌رزپێدانی ئه‌ڵمانیا بۆ تورکیا زۆر که‌مده‌کاته‌وه‌.

گه‌مارۆ نوێیه‌کانی سه‌ر تورکیا به‌هۆی تێکچوونی په‌یوه‌ندی تورکیایه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا و ئه‌وروپا، له‌سه‌ر پرسه‌ سیاسییه‌کانی مافی مرۆڤ و پێشێلکردنی ئازادی له‌ تورکیا و گرفت درووستکردن له‌ پرسی په‌نابه‌راندا.

 

بابەتی زیاتر