سووریا ئەو منداڵەی دونیای هەژاند، ژیانی ئاسایی بۆتەوە

ئەو منداڵەی دونیای هەژاند، ژیانی ئاسایی بۆتەوە

 

دوای ساڵێك له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌ی "عومران ده‌قنیش"، كه‌ له‌ بۆردوومانێكی ئاسمانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی سه‌ر به‌ڕژێمی ئه‌سه‌د بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌یان، ڕزگاری بوو و ئه‌وكات وێنه‌كه‌ی ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی جیهانی به‌دوای خۆیدا هێنا، جارێكی دیكه‌ "عومران" ده‌ركه‌وێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ به‌جیاواز له‌ جاری پێشوو.

وه‌ك له‌و وێنه‌كان ده‌ركه‌وێت، كه‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، "عومران" له‌ بارێكی ته‌ندروستی باشدا ده‌ژی، له‌ ئێستاشدا له‌ شاری "حه‌له‌ب"ـه‌، كه‌ كه‌وتووه‌ته‌ ژێر ده‌ستی ڕژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د، وه‌ك ڕۆژنامه‌ی "گاردیان"ی به‌ریتانی بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌.

دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له‌ شاری حه‌له‌ب، ڕاپۆرته‌كان ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه‌، كه‌ خێزانی "ده‌قنیش" گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌ت، به‌ڵام تائێستا هیچیان له‌باره‌وه‌ نه‌بیستراوه‌.

 

بابەتی زیاتر