وەرزش ڕۆناڵدۆ کارێکی مرۆیی بەرامبەر بە یاریزانێکی نەخۆش ئەنجام دا

ڕۆناڵدۆ کارێکی مرۆیی بەرامبەر بە یاریزانێکی نەخۆش ئەنجام دا

 

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بەر دەستپێکی یاری ڕیال و لیگیا وارشۆ لە هەڵوێستێکی جوانی مرۆڤانەدا یاریزانێکی نەخۆش لەگەڵ خانەوەدەکەی داوەت دەکات و لە بێرنابیۆ ڕێزیان دەگرێت و وێنەی یادگارییان لەگەڵ دەگرێت

 

 

لەم بارەیەوە، ڕاگەیاندنەکانی ئیسپانیا بە بایەخەوە گرتەی ڤیدیۆی و وێنەکانی رۆناڵدۆ و یاریزانی هۆڵەندی (ڕیکسن) و خێزانەکەی ومنداڵەکەی بڵاوکردووەتەوە، کە لە لایەن کریستیانۆ داوەتنامەی تایبەتیان پێ گەیشتووە و لەوێش لە نێو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ لە لایەن رۆنالدۆ و سەرۆکی یانەکە بەگەرمی پێشوازیان لێ کراو دواتر ڕۆنالدۆ وێڕای گرتنی چەند وێنەیەکی یادگاری لەگەڵ یاریزانەکە و خانەوادەکەی درێسی ژمار 7 ی خۆی پێشکەش بە (ڕیکسن) کرد، کە بەهۆی نەخۆشی ئیفلیجی دەنالێنێت و پێشتریش یاریزانی یانەی گلاسکۆ ڕینجەرزی سکۆتلەندی بووە.

دواتر یاریزانە نەخۆشەکە و خانەوادەکەی لەشوێنی میوانەکان سەیری یاری ڕیاڵ مەدرید و لیگیا وارشۆیان کردووە و هەموو تێچوونی گەشتی ئەو خانەوادەیەش لەسەر ئەرکی ڕۆناڵدۆ بووە کە پێشتریش کارێکی هاوشێوەی لەگەڵ یاریزانی ئیتالی (بۆرگنۆف) ئەنجامدا کە ئەو بەهۆی هەمان نەخۆشیەکەی ڕیکسن گیانی لەدەست دا.

 

بابەتی زیاتر