سووریا ئیسرائیل سوپای سووریا بۆردومان دەکات

ئیسرائیل سوپای سووریا بۆردومان دەکات

 

سوپای ئیسرائیل بنکەیەکی سوپای رژێمی سووریا بۆردومان دەکات، دوای کەوتنەخوارەوەی دوو مووشەکی سووری لەسەر خاکەکەی

 

 

ئەو هێرشە مووشەکییەی سوپای ئیسرائیل، کە رۆژی یەکشەممە 2.7.2017 سوپای ئیسرائیل کردییە سەر بنکەیەکی سەربازیی سوپای رژێمی سووریا، دوای هۆشداریی ئیسرائیل بوو بۆ سووریا.

پێشتر سوپای رژێمی سووریا دوو مووشەکی ئاراستەی بەشی ئیسرائیلی بانی جۆلان کردبوو، لەبەرامبەریشدا سوپای ئیسرائیل بنکەیەکی سەربازیی رژێمی سووریای لە بەشی سووریای بانی جۆڵان بۆردومان کردووە.

رۆنین مانیلیس، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاندووە، کە رژێمی سووریا بەرپرسیارێتیی هەر سنووربەزاندنێک دەگرێتە ئەستۆ و ”ئیسرائیل وەڵامی دەستدرێژییەکان دەداتەوە“.

ئەو بۆردومانەی ئەمڕۆی سوپای ئیسرائیل، شەشەم هێرشی سوپای ئیسرائیلە بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی رژێمی سووریا لە ماوەی 10 رۆژدا.

 

بابەتی زیاتر