وەرزش ڤیدیۆ: تیپێكی ستۆنیایی بێ ئەوەی پێیان بە تۆپ بكەوێت گوڵێك تۆمار دەكەن

ڤیدیۆ: تیپێكی ستۆنیایی بێ ئەوەی پێیان بە تۆپ بكەوێت گوڵێك تۆمار دەكەن

 

لە چوارچێوەی خولی نایابی تۆپی پێی ستۆنی یاری نێوان"لیوادیا" و "یایدی" بە میوانداری "لیوادیا" بەڕێوەچوو، لە ساتە سەرەتاییەكانی یارییەكەدا رووداوێكی سەیر و سەمەرە روویدا.

بە پێی راپۆرتی سایتی وەرزشی رووسیا لەم دیدارەدا یاریزانانی تیپی لیوادیا بێ ئەوەی پێیان لە تۆپ بكەوێت گوڵێك تۆمار دەكەن.

دوای ئەوەی فیكەی دەستپێكردن لێدرا، یاریزانانی بایدی لە زەوی خۆیاندا یاریان بە تۆپ دەكرد و لە كۆتاییدا دوای تێپەڕینی تەنیا 15 چركە، بەرگریكاری ئەو تیپە گۆڵێكی لە خۆیان تۆمار كرد.

ئەم یارییە كە رۆژی چوارشەممە 9ی ئاب ئەنجامدرا، سێ بە یەك بە قازانجی لیوادیا كۆتایی هات بەڵام ڤیدیۆی گۆڵی یەكەم ئەم یارییە، بە شێوەیەكی بەربڵاو لە میدیاكانی ئەوروپا بڵاوكراوەتەوە.

بابەتی زیاتر