تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی فراوان دژی پەکەکە دەستی پێ کرد

ئۆپەراسیۆنێکی فراوان دژی پەکەکە دەستی پێ کرد

 

هاتوچۆکردن لە دەیان گوند قەدەغە کرا



ئۆپەراسیۆنێکی فراوان لە دژی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەستی پێ کرد و ھاتوچۆ لە چەند ناوچەیەکی کوردستان قەدەغە کرا.

رۆژی چوارشەممە 29/11/2017، پارێزگاری دیاربەکری باکووری کوردستان لە بەیاننامەیەکدا ڕای گەیاند، ھاتوچۆ لە 42 گوندی پێنج ناوچەی دیاربەکر، قەدەغە کراوە.

پارێزگاری دیاربەکر ھەروەھا رایگەیاندووە، کە دوای سەپاندنی بڕیاری قەدەغەکردنی ھاتوچۆ، سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنی سەربازی لەو ناوچانە لە دژی پەکەکە، ئەنجام دەدات.

بابەتی زیاتر