سووریا گرووپە سوننەكانی سووریا بەرانبەر هەڕەشەی شیعەکان پڕچەكدەكرێن

گرووپە سوننەكانی سووریا بەرانبەر هەڕەشەی شیعەکان پڕچەكدەكرێن

 

گرووپه‌ چه‌کداره‌کانی سووریا ده‌ڵێن ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانانی چه‌کی زیاتر ده‌نێرن تا ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی ئێران ببنه‌وه‌.

گرووپه‌ چه‌کداره‌کانی سووریا باس لەوە دەکەن کە ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانانیان چه‌کی زیاتر ده‌نێرن تا ئه‌و جووڵه‌یه‌ ڕابگرن که‌ به‌ره‌و باشووری ڕۆژهه‌ڵاته‌وە له‌لایه‌ن ئه‌و میلیشیایانه‌وه‌ کراوه‌ که‌ ئێران پشتیوانییان ده‌کات به‌ نیازی ئه‌وه‌ی هێڵێکی زه‌مینی بکه‌نه‌وه‌ له‌ نێوان سووریا و عێراق.

به‌پێی هەواڵێکی (سی.ئێن.ئێن)، ئه‌و گرووپانه‌ وتوویانه‌ بۆ به‌رگرتن له‌م جموجوڵه‌ی ئێران، چه‌کی زیاتریان پێده‌گات و ده‌شڵێت له ‌سووریا و لوبناندا وڵاته‌ سوننه‌کان له‌به‌رامبه‌ر ئێران جڵه‌ویان له‌ ده‌ست دا.

گرژی ڕووی کردووه‌ته‌ باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا دوای ئه‌وه‌ی که‌ گرووپه‌ چه‌کداره‌کان له‌ ناو یه‌کدا که‌وتنه‌ ململانێ به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی که‌ گرووپه‌کانی سه‌ر به‌ به‌شار ئه‌سه‌د له‌لایه‌ن میلیشیا شیعه‌ عێراقییه‌کانه‌وه‌ پاڵپشتی کران دژ به‌ گرووپه‌ چه‌کداره‌کانی دیکه‌.

هه‌ر ئه‌و رووداوانه‌ش، هاوکات بوو له‌گه‌ڵ جووڵه‌ی میلیشیا شیعه‌کانی عێراق له‌ حه‌شدی شه‌عبی به‌ره‌و سنووره‌کانی سووریا.

فه‌رمانده‌یه‌کی حه‌شدی شه‌عبی ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ ئه‌وان هاوکاریی سوپای سووریای سه‌ر به‌ ئه‌سه‌د ده‌که‌ن.

 

بابەتی زیاتر