کوردستان سه‌رۆك بارزانی سه‌ردانی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ ده‌كات

سه‌رۆك بارزانی سه‌ردانی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ ده‌كات

 
رۆژی 10/1/2018 چوارشه‌ممه‌ سه‌رۆك بارزانی سه‌ردانی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی له‌ میحوه‌ری باشیك كرد.

لیوا به‌هرام عه‌ریف یاسین فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ میحوه‌ری باشیك له‌ لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك چه‌ند وێنه‌یه‌كی خۆی و سه‌رۆك بارزانی له‌ سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ سه‌رۆك بارزانی سه‌ردانی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كردووه‌.

ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی پێشمه‌رگه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون لە ڕەوشی هێزه‌كانی پێشمەرگە و پێداویستییه‌ گرنگه‌كان بۆ پاراستنی سنوورەکانی هەرێمی کوردستان بووه‌.

بابەتی زیاتر