وەرزش پاریس سان جێرمان به‌ نیازه‌ دووه‌م گرانترین گرێبه‌ست له‌ مێژووی تۆپی پێ مۆربكات

پاریس سان جێرمان به‌ نیازه‌ دووه‌م گرانترین گرێبه‌ست له‌ مێژووی تۆپی پێ مۆربكات

 

پاش كڕینی یاریزانی به‌رازیلی نیمار داسێلڤا له‌ لایه‌ن یانه‌ی پاریس سان جێرمانه‌وه‌ به‌ بڕی 222 ملیۆن یۆرۆ، له‌ ئێستایه‌ ئه‌و یانه‌یه‌ ده‌یه‌وێت دووه‌م گرانترین گرێبه‌ست له‌ مێژووی تۆپی پێ له‌گه‌ڵ مباپی مۆربكات. 

له‌و باره‌یه‌وه‌ ڕۆژنامەی (لیکیب)ی فەرەنسی بڵاوی کردووە، کە یانەی پاریس بە نیازە کیلیان مباپی بە بری 180 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی مۆناکۆ وە بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە، ئەمەش بە دووەمین گرێبەستی مێژوویی هەژمار دەکرێت، بە گوێرەی لیکیب یانەی پاریس دەیەوێت لە کاڤانی و نێیمار و مباپی لە هێڵی هیرشبردن یاری پێ بکات، بۆ ئەوەی بتوانێت ڕکابەری یانە گەورەکان بکات.

وه‌ك ده‌زاندرێت" مباپی کە تەمەنی 18 ساڵە و لەگەڵ یانەی مۆناکۆ لە وەرزی ڕابردوو ئاستێکی به‌رزی پێشکەش کرد، لەم وەرزەش یانەکانی ریال مەدرید و بارسیلۆنا و ئارسناڵ و پاریس سان جیرمان بایەخییان بە ڕازی کردنی ئەو یاریزانە داوە، به‌ڵام تا ئیستا یاریزانی ناوبراو یاریزانی یانه‌ی مۆناكۆی فه‌ڕه‌نسیه‌.

بابەتی زیاتر