تورکیا پەکەکە مەرج بۆ ئازادکردنی کارمەندەکانی هەواڵگریی تورکیا دادەنێت

پەکەکە مەرج بۆ ئازادکردنی کارمەندەکانی هەواڵگریی تورکیا دادەنێت

 

 

پارتی کرێکارانی کوردستان 12 مەرج بۆ ئازادکردنی دوو کارمەندە رفێندراوەکەی دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت) دادەنێت

 

 

ماڵپەڕی (قودسلعەرەبی) لە زاری سەرچاوەیەکی ناو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گواستوویەتییەوە، کە ئێران و چەند حزبێکی هەرێمی کوردستان نێوەندگیریی لەنێوان پەکەکە و تورکیادا دەکەن بۆ ئازادبوونی دوو کارمەندە رفێندراوەکەی میت، کە لەلایەن چەکدارانی پەکەکە لە شارۆچکەی دووکان لە پارێزگای سلێمانی، رفێندرابوون. 

ئەو سەرچاوەیە هەروەها رایگەیاندووە، کە پەکەکە 12 مەرجی بۆ ئازادکردنی دوو کارمەندەکەی میت داناوە، کە گرنگترینیان ئازادکردنی ژمارەیەک زیندانیی پەکەکە لە تورکیا و دانی بڕێک پارە بە پەکەکە.

لە کۆتایی مانگی 8ـی 2017، چەکدارانی پەکەکە دو کارمەندەکەی میتیان لە نزیک دووکان رفاند و دەستیان بە لێکۆڵینەوە لەگەڵیان کرد.

 

بابەتی زیاتر