سووریا لە سووریا ئێران و ئیسڕائیل دژی یەكتر لە ئامادەباشیدان

لە سووریا ئێران و ئیسڕائیل دژی یەكتر لە ئامادەباشیدان

 

بوونی رووسیا لە ناوچەكە ئەو دەرفەتە بە هاوپەیمانەكەی ئێران دەبەخشێت كە بە فرۆشتنی چەكی پێشكەوتوو پێی و پشتیوانی ئاشكرا لێی خەونی ئەو وڵاتە بۆ گەیشتن بە زەریایی سپی بێنێتەدی. وا دیارە لە روانگەی رووسیاوە ئێران سەرەڕای پشتیوانی لە گروپە توندڕەوە هێزێكی سەقامیگرە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئەم بیركردنەوە لەگەڵ بیركردنەوەی باراك ئۆباما كە پێیوابوو ئێران دەتوانێت بەرامبەر وڵاتە سوننەكان بوەستێتەوە و هاوكێشی هێز لە ناوچەكە رابگرێت، جیاوازییەكی نییە.

لە روانگەی ئیسڕائیلەوە، زۆر پێویستە دەوڵەتی ترامپ بگەیەنێتە ئەو رایەی كە لە یاری دیپلۆماسی رووسیا و ئێران دواكەوتووە. یەكەم بە رێكەوتنە ئەتۆمییەكە لەگەڵ ئێران و ئێستا بە قبووڵكردنی ئێران لە سنوورەكانی. ئێرانییەكان دەتوانن بە موشەك هەموو شارەكانی ئیسڕائیل بكەنە ئامانجی خۆیان، وا دیارە یارییەكە بەرەوە كش مەلیك دەڕوات.
ئیسڕائیل تا دوا هەناسەی بۆ رێگری لەم سیناریۆی ئێرانە شەڕ دەكات.

كاتێ ئێران و عێراق بە قورسی خەریكی شەڕی داعش بوون، ئیسڕائیل بە گشتی لە ئاسایشدا بوو. ئەو دۆخە بە خێرایی خەریكە گۆڕانی بەسەردا دێت. پێمانخۆش بێت یان نا ئیسڕائیل ناچارە دژی حیزبووڵڵا كاردانەوە هەبێت، ئەو شتەی كە هەڵگیرسانی شەڕێكی قورسی لێ چاوەڕوان دەكرێت.

 

نووسینی هێربێرت لاندەن لە گۆڤاری هیل

 

بابەتی زیاتر