سووریا سەرکردەیەکی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا ئاشکرای ده‌کات کێ داعشی درووستکرد

سەرکردەیەکی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا ئاشکرای ده‌کات کێ داعشی درووستکرد

 

سەرکردەیەکی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا رایدەگەیەنێت، کە رێکخراوی تیرۆریستی داعش ”کوڕی شەرعی“ی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە

 

 

ئەحمەد جەڕبا، سەرۆکی رەوتی ئەلغەدی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بە رۆژنامەی (شەرقولئەوسەت)ی راگەیاندووە، ئێران رکابەری هەموو وڵاتانی ناوچەکە و جیهان دەکات.

ئەحمەد جەڕبا، کە یەکێکە لە سەرکردەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا پێیوایە ئێران دەیەوێ دەست بەسەر سنووری نێوان ئێران و سووریادا بگرێت تاوەکو بە ئاسانی بگاتە میلیشیاکانی نزیک لە خۆی لە سووریا و لوبنان.

 ئەو سەرکردەیەی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا هەروەها رایگەیاندووە، کە داعش یەکێکە لە دەرهاویشتەکانی دەستوەردانی ئێران لە عێراق، ”داعش کوڕی شەرعیی ئێرانە“.

دوای دروستبوونی شەڕی ناوخۆیی لە سووریا، ئێران بە ناردنی چەک و میلیشیا، هاوکاریی رژێمی سووریا دەکات. هەروەها دوای رووخاندنی رژێمی بەعسی عێراق لە ساڵی 2003 لە عێراق، ئێران لەرێی حزبە شیعەکانی عێراقەوە دەستی بەسەر حوکمڕانیی عێراقدا گرت.

شەڕی ناوخۆیی سووریا لە مانگی ئاداری 2011ـەوە لە نێوان گرووپە چەکدارییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا و رژێمی ئەو وڵاتە دروست بووە و بووەتە هۆی کوژرانی لانی کەم 400 هەزار هاووڵاتیی و ئاوارەبوونی زیاتر لە پێنج ملیۆن کەسی دیکە.

 

بابەتی زیاتر