هەمەڕەنگ چەند زانیاریێکی سەرسورهێنەر لە سەر شێر

چەند زانیاریێکی سەرسورهێنەر لە سەر شێر

 

شێر ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ گۆشتخۆره‌یه, كه‌ وێڕای چه‌ندان خاسیه‌تی سه‌یر و سه‌رنجبه‌ر له‌ باره‌ی سامداری و دڕكارییه‌وه‌, نه‌ڕه‌ی ده‌نگیشی له‌ دووریی 8 كیلۆمه‌تره‌وه‌ ده‌بیسترێت.

شێر, له‌ دوای پڵینگ, دووه‌م گه‌وره‌ترین ئاژه‌ڵی پشیله‌ییه‌, كه‌ كێشی نێره‌ی گه‌وره‌ی ده‌گاته‌ 250 كیلۆ گرام و زۆربه‌ی شێری وشكایی ئێسته‌ له‌ ئه‌فریقا و بیابانی گه‌وره‌ ماونه‌ته‌وه‌, به‌شه‌ بچووكه‌كه‌یشی هه‌ڕه‌شه‌ی قڕبوونی له‌سه‌ره‌, كه‌ ئه‌ویان له‌ گوگراتی باكووری رۆژئاوای هینددا زیاتر ده‌ژین.

شێر وێڕای به‌سامی روو و ده‌موچاوی, نه‌ڕه‌كه‌یشی ترسی زۆری هه‌یه‌,ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسامییه, له‌ دووریی 8 كیلۆمه‌تره‌وه‌, نه‌ڕه‌كه‌ی ده‌بیسترێت.

شێر له‌ نێو زۆر كولتووری وڵاتان هێمای ئازایه‌تی و خۆڕاگرییه‌ و له‌ نێو كوردیدا به‌شێكی شاعیران, ئه‌و ناسناوه‌یان وه‌ پاڵ زۆر كه‌سی شۆڕشگێر و تاك خه‌باتگێڕانی وه‌ك پێشمه‌رگه‌ و چه‌ند چینێكی دیكه‌ داوه‌, هاوكات شێر له‌ زۆر په‌ندی كوردیدا ناوی هاتووه‌ .  

بابەتی زیاتر